بزوتنەوەی تاڵیبان
یەکەم لەدوای گرتنە دەستی دەسەڵات لە ئەفغانستان بۆ یەکەمجار بودجەی وڵاتەکەی پەسەند
کرد کە هیچ هاوکارییەکی نێودەوڵەتی تێدا نیە.
ئەحمەد والی،
وتەبێژی وەزارەتی دارایی ئەفغانستان رایگەیاند؛ لەماوەی دو دەیەی رابردودا توانیومانە
بۆ یەکەمجار بودجەی وڵات ئامادە بکەین کە هیچ هاوکارییەکی نێودەوڵەتی لە خۆ نەگرێت،
کە ئەوەش دەستکەوتێکی گەورەیە بەلای ئێمەوە.
وتیشی: کاتێک بزوتنەوەی تاڵیبان دەسەڵاتی گرتە
دەست، هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان رێژەی 80٪ی بودجەی ئەفغانستانی پێکدەهێنا.
وەزارەتی دارایی دەڵێت: بودجەکە تەنها بۆ سێ مانگی
یەکەمی ئەمساڵە و بۆ پڕکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەتە، جگە لەوەش بودجەکە بە 516
ملیۆن دۆلار خەمڵێندراوە.
780 جار خوێندراوەتەوە