دوای کۆبونەوەیان لە نوسینگەی هومام حمودی، چوارچێوەی هەماهەنگی، بایکۆت و ئۆپۆزسیۆن بونیان تاوتوێکرد.
عەباس عەرداوى پەرلەمانتارى
بزوتنەوەى حقوقى سەر بە کەتائیبى حزبوڵا کە بەشێکە لە چوارچێوەى هەماهەنگى، لەچاوپێکەوتنێکى
تەلەفزیۆنیدا ئاماژەى بەوەکرد، چوارچێوەى هەماهەنگى کۆبونەتەوە و تاوتوێی ئەوەیانکردوە
کە لەنێوان دو بژاردەى بایکۆت و ئۆپۆزسیۆن بووندا خۆیان یەکلایی بکەنەوە.
بەپێی زانیارییەکان، کۆبونەوەکە
بۆ تاوتوێکردنى کاردانەوەکانى یەکەم کۆبونەوەى پەرلەمان و هەنگاوەکانى داهاتووى
چوارچێوەى هەماهەنگیی بووە.
عەرداوی باسی لەوەشکرد، ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوا بێت، لەئێستادا ئۆپۆزسیۆن بژاردەیەکی دروستە.
ئەوەش لەکاتێکدایە نۆى ی
ئەم مانگە، سەرۆک و جێگری نوێێ ئەنجومەنی نوێنەرانی
عێراق هەڵبژێردراو چوارچیوەی هەمەهەنگی ناڕەزاییان لەبەڕیوەچونی پرۆسەکە دەربڕی.
225 جار خوێندراوەتەوە