نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرزبونەوە

KNN : Kurdish News Network
11:12 - 12/01/2022
ئابوری

ئەمڕۆ چوارشەممە (12ی کانونی دووەمى 2022) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (83) دۆلار و (84) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (81) دۆلار و (50) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

هەرچەندە لە کۆتا مانگى (2021)، نرخى نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى، بەشێوەیەک داهاتى نەوتى عێراق لە مانگى کانونى یەکەمى رابردوو (533) ملیۆن دۆلار بەراورد بە مانگێک پێشخۆى کەمیکرد،  بەڵام بەپێى پێشبینییەکان خواستى نەوت لە (2022) لەسەر نەوت زیاد دەبێت، ئەوەش دەبێتە هۆى بەرزبونەوەى نرخەکەى.

278 جار خوێندراوەتەوە