ئەمریکا ھێزی بەرەو رۆژئاوای کوردستان جوڵاند

KNN : Kurdish News Network
09:30 - 08/01/2022
جیهان

ئەمریکا ژمارەیەک لە هیزەکانی بە چەک و کەرەستەی سەربازیەوە لە عێراقەوە بۆ بنکە سەربازییەکانی لە کێڵگە نەوتییەکانی ژێردەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕۆژئاوای کوردستان گواستەوە.

بەپێی زانیاریە ڕۆژنامەوانیەکان،بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، دوێنێ لە رێگەی دەروازەی سنووریی وەلید گواستراونەتەوە بۆ بنکەی سەربازیی شەداددی لە حەسەکە و لەوێشەوە ئەمڕۆ گواستراونەتەوە بۆ کێڵگەی نەوتی عومەر.

ئەو هێزە سەربازیەی ئەمریکا، ئۆتۆمبێلی جۆری ھەمەر،  تانک و ئۆتۆمبێلی کارکردن، نزیکەی (30) بارھەڵگر، لەخۆدەگرێت و لە ئاسمانەوە لەلایەن دوو ھێلیکۆپتەر و لە زەویشەوە لەلایەن هێزەکانی یەپەگەوە پارێزگاریان لێکراوە.

جوڵەپیکردنی ئەم هێزانە لەکاتێکدایە کۆتای ساڵی ڕابردوو ، لە ناوچەی مەیاددنی پارێزگای دێرەزورەوە، بە مووشەک ھێرش کرابووە سەر کێڵگەی نەوتی عومەر کە سەربازانی ئەمریکای تێدا جێگیرکراوە.

1037 جار خوێندراوەتەوە