سێ جۆر خواردن لەبیر مەکە

KNN : Kurdish News Network
10:13 - 28/12/2021
تەندروستی
+
-

سێ جۆرى خواردن هەن کە سودى زۆر بە تەندروستى مرۆڤ دەگەیەنن و لە چەندین نەخۆشى دەمانپارێزن، بۆیە پێویستە لەبیریان نەکەین و بەپێى پێویست بخورێن، کە ئەوانیش بریتین لە ( زەیتون و خورما و هەنار).


زەیتون
1. لەنەخۆشی شەکرە دەمانپارێزێت
2. لە جەڵدەی مێشک دەمانپارێزیت
3. تەندروستی دڵ دەپارێزێت و گەنجی دەکاتەوە
4. ئێسک بەهێز دەکات
5. لە خەمۆکی دەمانپارێزێت
6. لە توشبون بە شێرپەنجە دەمانپارێزیت
7. خانمان لە شێرپەنجەی سنگ دەپارێزیت
8. لە نەخۆشی بیرچونەوە و زەهایمەر دەمانپارێزێت
 9. مێشکێکی بەهێزمان پێدەبەخشێت
10. سەرنج ڕاکێشمان دەکات و پێست جواندەکات و قژ بەهێزدەکات:

خورما
1. چارەسەری سکچوون و قەبزی دەکات
2. یارمەتی بەهێز کردنی ماسولکەکان دەدات
3. چارەسەری کەم خوێنی دەکات
4. بۆ بەهێز کردنی ددانەکان بەسوودەو رێگری له کلۆر بوون دەکات
5. خورما چارەسەری گرفتیه دەرونییەکان دەکات
6. کرداری هەرس کردن ئاسان دەکات
7. لەش له ژەهرو مادەی زیان بەخش پاک دەکاتەوە
8. بۆ تەندروستی دڵ بەسوودە

ھەنار
ھەنار یەکێکە لەو میوانەی کە بە ڕێژەی (84%) ئاوى تێدایە، پرۆتین (3%)ى پێکدێنێت، ھەروەھا لە مادەی یشاڵی، شەکریش پێکدێت لە گرنگترین سودەکانیشی بریتین لەمانە:

1. بۆتەندروستی دڵ بەسودە،دەبێتە ھۆی ڕێکخستنی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ لە خوێندا.
2. یارمەتیدەرە لە لەناوبردنی خانەی شێرپەنجەییدا،ڕێگری دەکات لە توشبوون بە شێرپەنجەی سنگ.
3. بۆ لەناوبردنی کرمی ڕیخۆڵە بەسودە بەتایبەتی لە منداڵاندا.
4. بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە گرفتی کەمخوێنیان ھەیە.
5. لە چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی پوکدا دەتواندرێت سودی لێوەربگیرێت.دکتۆری ئۆنلاین
6. کرداری ھەرس ئاسان دەکات،بۆیە دەتواندرێت بەیەکێک لەو میوانە دابندرێت کە بۆ گەدە بەسودە.
7. بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی زەھایمەردا دەتواندرێت سودی لێوەربگیرێت،بەتایبەتیش بۆ کەسانی بەتەمەن .
8. ڕێگری دەکات لە دەرکەوتنی نیشانەکانی زوو پیربوون.

تێبینی:- ناوی ھەرسێک لە خواردنەکان لە قورئانی پیرۆزدا ھاتووە.

 

وەرگیراوە لە پەیجى دکتۆرى سەرهێڵ

1594 جار خوێندراوەتەوە