لە روداوێکى
سەیردا، ژنێک لە سلێمانى قۆڵى لە تەوالێتى ماڵەکەیاندا گیر دەخوات، دواى
هەوڵدانێکى زۆر تیمەکانى بەرگرى شارستانى قۆڵى ئافرەتەکە دەردەهێننەوە.
بەرگرى شارستانى
سلێمانى رایدەگەیەنێت؛ دواى ئەوەی ئاگادارکراینەوە لە بوونی روداوێکی سەیر و دەگمەن کە ئافرەتێک دوای
ئەوەی مۆبایلەکەی لێدەکەوێتە ناو توالێتى ماڵەکەی و هەوڵدەدات دەریبهێنێت، بەڵام قۆڵی
تێدا گیر دەبێت.
دەشڵێت: تیمی رزگارکردنی
بەرگری شارستانی سلێمانی خێرا چوون بەهانایەوە و دوای هەوڵێکی زۆر بەچەند شێوەیەک لە کۆتایدا بە ناچاری لە رێگەی شکاندنی
کاشی و سیفۆنەکەوە توانرا بە سەلامەتی ڕزگاری بکەن، بەبێ ئەوەی زیان بە ئافرەتەکە
بگات و تەندروستى جێگیرە.
10784 جار خوێندراوەتەوە