پۆلیسی هەولێر
رایگەیاند، تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە کە دایکێک و دوو کوڕی بە چەقۆ بریندار کردووە
و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.
لە راگەیەنراوێکی
پۆلیسی هەولێردا هاتووە، دوای ئاگادارکردنەوەیان لەوەی تۆمەتبارێک لەگەڵ دایکێک و
دوو کوڕیدا بوەتە دەمەقاڵەیان، لە ئەنجامدا تۆمەتبارەکە هەرسێکیانی بە چەقۆ
بریندارکردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە،
یەکێک لە بریندارەکان کە چەقۆ بەر سەری کەوتبوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی
لەدەستداوە.
لە ماوەی کەمتر لە (15 کاتژمێر)دا تۆمەتبارەکە
لە شارۆچکەی ڕانیە دەستگیرکراوە و گوازراوەتەوە بۆ شاری هەولێر و پەراوی
لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە.
1941 جار خوێندراوەتەوە