وەزیری بەرگری تورکیا: ئۆپەراسیۆنەکانمان لە عێراق و سوریا بەردەوام دەبن

KNN : Kurdish News Network
10:12 - 04/12/2021
جیهان
+
-

وەزیری بەرگری تورکیا لە وەڵامی پەرلەمانی سوریادا رایگەیاند، وتەکانیان بێ مانان، جەختیشدەکاتەوە ئۆپەراسیۆنەکانیان لەو وڵاتە و عێراق بەردەوام دەبێت.

 

 
خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا، سەردانی پارێزگای (هاتای) کرد و لەگەڵ فەرمادەکانی سوپا کۆبووەوە و رایگەیاند، ئەو وتانەی پەرلەمانای سوریا کە باس لەوە دەکەن "پارێزگای (هاتای)خاکی سوریایە  و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ گەڕاندنەوەی بۆسەر خاکی سوریا"، بێشەرمانەن.

وتیشی، "ئەو قسانە لە قسەی مرۆڤێکی بێ هۆش دەچن، هەموو کەس دەزانێت ئێمە چاومان لە خاکی کەس نییە، ئەوانەی مێژوویان خوێندۆتەوە دەزانن، چی بەسەر چاوی ئەو کەسانە یەت کە چاویان لە خاکی تورکیایە".

 

وەزیری بەرگری تورکیا دەشڵێت: هەتا گەیشتن بە ئامانجەکانمان ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان لە عێراق و سوریا بەردەوام دەبن.

358 جار خوێندراوەتەوە