ئەنجومەنى
دادوەرى هەرێم؛ فەرمانیکرد بە دامەزراندنى (47) دادوەرى نوێ بۆ دادگاکانى
تێهەڵچونەوەى ( هەولێر- سلێمانى- دهۆک و کەرکوک و گەرمیان).
بەپێى فەرمانێکى
ئەنجومەنى دادوەرى ژمارە (71) له (1/12/2021) و پشت به فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره
(272)ی ساڵی 2021 و به پێی نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان/دیوان ژماره
(د-1099 له 5/9/2021) و به‌دیكردنی گشت مه‌رجه‌كانی یاسایی، بڕیار درا به دامه‌زراندنی
(47) دادوه‌ر بۆ دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركوك-گه‌رمیان.
دامه‌زراندنی ئه‌و
دادوه‌رانه، دوای ته‌واوكردنی خولی سێیه‌می په‌یمانگه‌ی دادوه‌ریه كه ژماره‌یان
(47)ـه و دوای رێوره‌سمی سوێندخواردنیان له‌به‌رده‌م بسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری،
له‌و شوێنانه‌ی كه بۆیان ده‌ستنیشان كراوه ده‌ست به كار ده‌بن.
399 جار خوێندراوەتەوە