یەکێتى ئەوروپا رێکارى نوێ بۆ داواکردنى مافى پەنابەرێتى دەگرێتەبەر

KNN : Kurdish News Network
08:57 - 02/12/2021
جیهان
+
-

یەکێتى ئەوروپا چەند رێکارێکى نائاسایى لە بەرژەوەندى پۆڵەندا و لیتوانیا و لاتیڤیا دەگرێتەبەر و ماوەى داواى مافى پەنابەرێتى لەو سێ وڵاتە لە (10) رۆژەوە درێژ دەکاتەوە بۆ چوار هەفتە زیاد دەکات.

مارگاریتیس شیناس و ئەندامی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا و یڵڤا جۆھانسن بەرپرس لە کاروباری ناوخۆ، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیان لەسەر دۆخی سەر سنووری یەکێتیی ئەورووپا-بێلاڕووس سازكرد.

شیناس رایگەیاند رێکاری "نائاسایی و کاتی" لە دژی ھێرشه‌کانی بێلاڕوس لە بەرژەوەندی پۆڵەندا، لیتوانیا و لاتیڤیا گیراوەتەبەر.

بەپێی ئەمە، چەند رێکارێک زیاد كراون له‌پێناو ئیدارەکردنی کۆچی لە ناکاو و پەنابەرێتی، بۆ ماوەی شەش مانگ بۆ ھاووڵاتیانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا، کە بەشێویەکی نایاسایی لە رێگەی بێلاڕوسەوە دێنە ناو یەکێتی ئەورووپا، جێبەجێدەکرێت.

ماوەی داواکردنی پەنابەرێتی لەو سێ وڵاتە لە (10) رۆژەوە بۆ چوار ھەفتە زیاد دەکرێت و لانیکەم لە ماوەی (16) ھەفتەدا ئەنجامی داواکارییەکان رادەگەیه‌ندرێت.

وڵاتانی ئەندامی پەیوەندیدار لەو چوارچێوەیەدا دەتوانن رێکاری نیشتمانیی بۆ گەڕاندنەوەی کەسانەش کە داواکاریی پارێزگاریی نێودەوڵەتییان رەتدەکرێتەوە بەشێوەیەکی ئاسان و خێرا جێبەجێ بکەن.

هاوكات یڵڤا جۆھانسن رایگه‌یاند: "ئەمرۆ بۆ پاراستنی سنوورەکان و مرۆڤەکانمان، بۆ ئیدارەدانی ئەم دۆخە لە ناکاوە بەبێ زیان گەیاندن بە مافەکانی مرۆڤ ھاوکاری و پاڵپشتیی وڵاتانی ئەندام دەکەین. دەبێت وڵاتانی ئەندامی پەیوەندیدار رێگە بە پێشکەشکردنی پاڵپشتیی تەواو بۆ مافی پەنابەرێتی و گونجاندن لەگەڵ یاساکانی یەکێتی ئەورووپا بدەن".

2593 جار خوێندراوەتەوە