لە خۆپیشاندانەکانى چەند رۆژى رابردووى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکاندا لە
سلێمانى، سەدان کەس لە خۆپیشاندەران و ئەندامانى هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.
سامان نادر، بەڕێوەبەرى سەنتەرى فریاکەوتنى خێراى سلێمانى بە (KNN) ى راگەیاند، لە خۆپیشاندانەکانى چەند رۆژى
رابردودا نزیکەى (600) کەس لە خۆپیشاندەران و ئەندامانى هێزە ئەمنییەکان لە سلێمانى
برینداربوون.
راشیگەیاند، (55) کەسیان رەوانەى نەخۆشخانەکان کراون، (545) کەى دیکەش
راستەخۆ لە شوێنى روداوەکان چارەسەرى پێویستیان بۆکراوە.
لەسەرەتاى ئەم هەفتەیەدا خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگان دەستیان بە
خۆپیشاندان و دەربڕینى ناڕەزایى کرد، داواکارى سەرەکیشیان پێدانى دەرماڵە بوو، خۆپیشاندانەکان
سەرەتا بە ئارامى بەڕێوەچوو، بەڵام دواى بەرفراوانبونى گرژى و ئاڵۆزى لێکەوتەوە.
464 جار خوێندراوەتەوە