کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلىژاردنەکانی
عێراق رایگەیاند، پرۆسەی جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان لەسەرجەم بنکەکان کۆتایی
هاتووە و ئەنجامەکان (100%) هاوتابوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا،کۆتاییهاتنی پرۆسەی ژماردن و
جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکانی لەسەرجەم بنکەکان راگەیاند و ئەنجامەکانی ژماردنەوەی
دەستی و ئەلیکترۆنی (100%) هاوتابوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، راپۆرتی کۆتایی لەبارەی
ئەنجامەکان ئاڕاستەی لیژنەی دادوەری لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان
دەکرێت.
رۆژی (10ی ئۆکتۆبەر)ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی
پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەچوو، تا ئێستاش بەشێک لە لەلایەنە سیاسییەکانی عێراق
ئەنجامی هەڵبژاردنەکە رەتدەکەنەوە.
503 جار خوێندراوەتەوە