حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەم ماوەیەدا پێدانی
کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان کەمبووەتەوە بۆ (16 کاتژمێر و 20)
خولەک، ئەوەش بەهۆی چەند کێشەیەکەوە لە وێستەگەکانی کارەبا.
لە رونکردنەوەیەکی
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمدا هاتووە، یەکێک لە هۆکارەکانی
کەمبوونەوەی کارەبا بۆ وێستگە (300) مێگاواتییەکەى خەبات دەگەڕێتەوە کە لە ژێر
چاککردنەوە دایە و بڕیارە لە ڕۆژی (5-12-2021)ى ئەمساڵ بکەوێتەوە کار.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کارەباى
هاوردەکراوى پارێزگای دهۆکیش کە (150) مێگاواتە و لە وڵاتی تورکیاوە دەکڕدرێت، لە
لەلایەن تورکیاوە ڕاگیراوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵی چارەسەرکردنیدایە.
لە
رونکردنەوەکەدا هاتووە، وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای ئەگریکۆی گەرمیان، یەکێکی
دیکەیە لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتمانی و بڕیار وایە لەگەڵ زیادکردنی
بەرهەمی گاز بۆ ئەو وێستگەیە بڕی پێدانی کارەباکەى لە (165) مێگاواتەوە بگاتە (200)
مێگاوات و بڕیارە لە (28-11-2021) بکەوێتە کار.
1353 جار خوێندراوەتەوە