(27) کۆچبەر لە
کەناراوەکانی فەرەنسا، لە کاتی هەوڵی پەڕینەوەیان بۆ بەریتانیا خنکان.
وەزارەتی ناوخۆی
فەرەنسا رایگەیاند: ئەمڕۆ بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناڵی مانش لە کەناراوەکانی
فەرەنسا کە بەرەو بەریتانیا بەڕێکەوتوە ، ژێر ئاو کەوتوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، (27) کۆچبەر لە سەرنشینانی بەلەمەکە، خنکاون و ژمارەیەکی دیکەش بە
بێهۆشی دۆزراونەتەوە و رەوانەی نەخۆشخانە کروان.
لەبارەی رەگەزنامەی کۆچبەرەکانیشەوە
هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە.
1054 جار خوێندراوەتەوە