دەسەڵاتى فڕۆکەوانى عێراق مەرجى نوێ بۆ گەشت کردن لە فڕۆکەخانەکانى
عێراقەوە دادەنێت، مەرجەکانیش لە چوارچێوەى رێکارەکانى خۆپارێزین لە ڤایرۆسى کۆرۆنا
دەسەڵاتى فڕۆکەوانى
مەدەنى عێراق بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە پێویستە ئەو کەسانەى لە فڕۆکەخانەکانى
عێراقەوە گەشت دەکەن، بڕوانامەى نێودەوڵەتى وەرگرتنى ڤاکسین و ئەنجامى پشکنینى (PCR) یان هەبێت
کە بەر لە (72) کاتژمێر بەر لە گەشتکردن ئەنجامدرابێت.
ئاماژەى بۆ
ئەوەشکردوە، بڕوانامەى نێودەوڵەتى وەرگرتنى ڤاکسین کە لە وڵاتانى دیکە دەرکرابێت
لەکاتى گەشت کردن لە فڕۆکەخانەکانى عێراقەوە کارى پێدەکرێت.
2216 جار خوێندراوەتەوە