چەندین خۆراک و
خواردنەوە هەن کە نابێت بە برسێتى و سکى خاڵیەوە بخورێن، چونکە دەبێتە هۆى
دروستبونى بەردى گەدە و بەکتریاى زیانبەخش و ئازارى ناو گەدە کە ئەمانەى خوارەوەن.
تەماتە:
دەبێتە
هۆی كارلێككردن لەگەڵ ترشەڵۆكانی ناو گەدە و نەتوانەوەی و ئەوەش دەبێتە هۆی
دروستبوونی بەردی ناو گەدە.
شیر:
خواردنەوەی
شیر بە برسێتی و كاتێك گەدە بەتاڵ بێت ئەوا دەبێتە هۆی كارلێكردن لەگەڵ بەكتریاكانی
ناو گەدە و دەبێتە هۆی هەستكردن بە گێژی و رشانەوە و هەروەها شیرەكە تایبەتمەندیە
خۆراكیەكانی لەدەست دەدات.
مۆز:
دەبێتە
هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی ماددەی مەگنیسیۆم لەناو لەش و ئەوەش دەبێتە هۆی تێكدانی
هاوسەنگی نێوان كالیسیۆم و مەگنیسیۆم و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و رەقبوونی
خوێنبەرەكان.
پاقلەی كوڵاو:
دەبێتە هۆی تووشبوون بە كرژبوون و هەستكردن بە
رشانەوە و ئازاری گەدە.
كافین:
ئەو
خواردنەوانەی مادەی كافینیان تێدایە وەك خواردنەوە گازییەكان و قاوە بە برسێتی و لەسەر
گەدەی بەتاڵ دەبێتە هۆی تووشبوون بە برینی درێژخایەنی گەدە و هەستكردن بەگێژبوون.
چا:
خورادنەوەی
چا بە برسێتی یاخود لەدوای نان خواردن راستەوخۆ دەبێتە هۆی هەڵمژینی ماددەی ئاسن لەناو
لەشدا و ئەوەش دەبێتە هۆی دروستبوونی كەم خوێنی، بۆیە رێنمایی دەدرێت كە دوای سەعاتێك
لەنان خواردن چا بخورێتەوە.
لەشکر حەمید
ئەندازیاری خۆراک
4414 جار خوێندراوەتەوە