كارگەیەكی مێژووى بەرهەهێنانی شەراب لە شاری دهۆك
لەلایەن چەند زانایەكی شوێنەواری ئیتاڵییەوە دەدۆزرێتەوە، كە پێشبینی دەكرێت كۆنترین
شوێنەواری وڵاتی رافیدەین بێت و مێژووەكەی بۆ (2700) ساڵ پێش زاین بگەڕێتەوە
هەوڵێکیش هەیە بۆ ئەوەى ئەو شوێنە بخرێتە رزى شوێنەوارەکانى جیهانەوە.
شوێنەوارەكە لە (14) حەوزی لەبەرد دروستكراو پێكهاتووە،
بەشێكیان بەشێوەی چوارگۆشە دروستكراون، پێشبینی دەكرێت كرێكارەكان بەپێوە ئاوی ترێكەیان
تێدا گوشیبێت، دواتر لەڕێی بۆرییەكەوە ئاوەكە دەچێتە ناو چەند حەزێكی خڕ كە لە نزیك
حەوزە چوارگۆشەكەوە دروستكراون بۆ بەرهەمهێنانی شەرابەكە.
بەپێی پێشبینی زاناكان لەو سەردەمەدا خەڵكی ئاوی
ترێیان لە بتڵدا كۆكردۆتەوە دوای ترشانی و بونی بە شەراب فرۆشتویانە، چونكە لەو
ماتەدا لەسەر ئاستێكی فراوان بەكارهێنەری هەبووە.
شوێنەوارەكە لەلایەن چەند زانایەكی شوێنەوارناسی
زانكۆی ئۆدینی ئیتاڵیا و بەهاوكاری دەستەی شوێنەواری دهۆك دۆزراوەتەوە.
دانیێل مۆراندی بۆناكۆسی مامۆستای شوێنەوارەكانی
ئەوپەڕی ڕۆژهەڵات لە زانكۆی ئۆدینی رایدەگەیەنێت "ئەم دۆزینەوە شوێنەوارییە
هاوشێوەی نییە، چونكە بۆ یەكەمجارە زانایانی شوێنەوارناسی شوێنی بەرهەمهێنانی شەراب
لە باكوری وڵاتی رافیدەین دەدۆزنەوە".
مامۆستا شوێنەوارناسییەكە كە لەهەمان كاتدا بەڕێوبەری
پرۆژەی زەوی نەینەوای شوێنەوارییە لەهەرێمی كوردستان دەڵێت "لەكۆتاییەكانی سەردەمی
ئاشورییەكاندا، لەنێوان هەشتەم و حەوتەمی پێش زایندا، زیادبونێكی زۆر لە داواكاری
سەر شەراب و بەرهەنهێنانیدا هەبووە".
دەستنوس و بەڵگە ئاشورییەكان لە چەندین شوێندا
باسیان لە زیادبونی داواكاری لەسەر شەراب كردووە لەو سەردەمەدا، بەتایبەت لەنێوان
ئەندامانی چینە خانەدانەكان، چونكە بە چەند شێوازێك لە ئاهەنگ و مەراسیمی دەوڵەمەندەكاندا
بەكارهاتووە.
ئەو ناوچەیەی شوێنەوارەكەی تێدا دۆزراوەتەوە لەكاتی خۆیدا روبەرێكی فراوانی مێو بووە و هەوڵدراوە
رێژەیەكی زۆر ترێ لە ناوچەكە بەرهەم بهێنرێت.
زاناكان دەیانەوێت لەڕێی داواكارییەكی فەرمییەوە
كە پێشكەشی رێكخراوی یونسكۆ دەكرێت، ئەو شوێنە بخەنە لیستی ناوچە كلتورییە جیهانییەكانی
یونسكۆ.
707 جار خوێندراوەتەوە