ئەو داهاتەی
کۆمپانیاى فایزەر لە فرۆشتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بەدەستی هێناوە لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا،
(13) ملیار دۆلار بووە و چاوەڕێش دەکات تا کۆتایى ئەمساڵ بە بەهای (36) ملیار دۆلار
ڤاکسین بفرۆشێت.
کۆمپانیای فایزەری ئەمەریکی
کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی دەرمان لەڕێی فرۆشتنی ئەو ڤاکسینەی لەگەڵ کۆمپانیای بایۆنتێک-ی
ئەڵمانی گەشەیان پێدا، ئەمساڵ بەڕێژەی سەدا (7.2) داهاتی زیادی کردووە کە دەکاتە (36)
ملیار دۆلار.
فایزەر ئاماری چارەکی
سێیەمی ئەمساڵی ئاشکرا کرد و بەگوێرەی ئامارەکە لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا داهاتی
ئەو کۆمپانیایە بەراورد بە چارەکی سێیەمی ساڵی رابردوو بە رێژەی (134%) زیادی
کردووە کە دەکاتە (24.1 ) ملیار دۆلار.
لە کاتێکدا لە چارەکی
سێیەمی ساڵی رابردوودا داهاتی کۆمپانیاکە (10.3) ملیار دۆلار بووە واتە لەمساڵدا (14.6)
ملیار زیادی کردووە کە بەنزیکەیی (13) ملیار دۆلاری داهاتی فرۆشتنی ڤاکسینی کۆرۆنایە.
کۆمپانی فایزەر ئەوەشی
ئاشکرا کردووە کە چاوەڕوان دەکەن تا کۆتایی ساڵ داهاتی فرۆشتنی ڤاکسینی کۆمپانیاکە
بگاتە (36) ملیار دۆلار.
364 جار خوێندراوەتەوە