هێرش بۆسەر
قوتابخانەکان زیادى کردووە و لەترسى رفاندنیش (12) ملیۆن منداڵى نەیجیرى ناچنەوە
بۆ قوتابخانەوە.
ئیبراهیم گامباری
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی محه‌مه‌د بوخاری سه‌رۆكی نێجیریا، به‌شداری كرد له كۆنفرانسی
نێودەوڵەتیی راگەیاندنی قوتابخانەی پارێزراودا.
گامباری له كۆنفرانسه‌كه‌دا،
به‌ناوی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی وتارێکى پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ڵكشانی
هێرشه‌كان بۆسه‌ر قوتابخانه حكوومییه‌كان به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی باكوری نەیجیریا،
كاریگه‌ری زۆری نه‌رێنیی ده‌بێت له‌سه‌ر سیستمی خوێندن.
ئیبراهیم گامباری
باسی له‌وه شكرد كه زیاتر له (12) ملیۆن منداڵ به‌هۆی نیگه‌رانی له رفاندن ده‌ترسن
له چوون بۆ قوتابخانه و رایگه‌یاند،" دەبێت پێتان بڵێم کە كارێكی ئه‌سته‌مه
مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئەو کێشە ئەمنیانه و کاریگەرییه‌كانیان بەتایبەتی بۆ
کچان".
ئیبراهیم گامباری
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه حكومه‌ت، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی بێت ئه‌نجامی ده‌دات بۆ
سه‌رخستنی كه‌رتی په‌روه‌رده له وڵات‌دا.
لاى خۆیەوە چوکویمیکا
نواجیوبا وەزیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری پەروەردە، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هێرشی سەر
قوتابخانه حکوومییەکان زیادی كردوه وزۆربه‌ی ئه‌و قوتابییانه‌ی ده‌ڕفێندرێن، به‌رامبه‌ر
پاره ئازاد ده‌كرێن.
421 جار خوێندراوەتەوە