پۆلیسى راپەڕین وردەکارى روداوەکەى ناحیەى حاجیاوا ئاشکرا دەکات

KNN : Kurdish News Network
01:52 - 20/10/2021
کوردستان
+
-

بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەرین وردەکارى بریندارکردن وەستایەکى نانەوا لەلایەن کوڕى بەرپرسێکى سەربازییەوە ئاشکرا دەکات.

 

پۆلیسى راپەڕین لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندوە، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ لە گەڕەکى راپەڕینى ناحیەى حاجیاوا لە بەردەم نانەواخانەیەک کەسێک بەناوی (ب،ع،م) تەمەنی (26) ساڵ بە چەکی جۆری دەمانچە بریندار کرا.

 

رونیشکردوەتەوە، دوای لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەرکەوت کە ئەو کەسەی بریندار بووە خاوەنی نانەوەخانەکە بووە و پێشتر هیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و کێشەی تر لەنێوانیاندا نەبووە، بەڵام سەرەتا دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا ڕوی داوە و دواتر لێیان بووە بەشەڕ، لەکاتی شەڕەکە کەسەکە بە چەکی دەمانچە یەک فیشەکی ناوە بە خاوەنی نانەواکە و بریندار بووە.

 

سەبارەت بە تەقەکەرەکەش پۆلیسى راپەرین رایگەیاندوە، دوای ڕووداوەکە کەسوکارەکەی ڕادەستی پۆلیس یان کردووە کە ناوی (س،م،م) تەمەن (24) ساڵە بەپێی مادەی (405/31) لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

 

سەبارەت بە تەندروستى بریندارەکەش، پۆلیسى راپەڕین ئاشکرایکردوە، لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە و تەندروستی جێگیرە.


بەپێى زانیارییەکان تەقەکەرەکە کوڕى بەرپرسێکى سەربازى ناوچەکەیە.

4013 جار خوێندراوەتەوە