قائیمقامییەتی سلێمانی: دەستدەکەین بە جێبەجێکردنی یاسای زیادەڕۆیی

KNN : Kurdish News Network
12:25 - 20/10/2021
کوردستان
+
-

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند بە ھەماھەنگی شارەوانی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستدەکەن بە جێبەجێکردنی یاسایی زیادەڕۆیی و رێگری تەواو لە ھەموو جۆرە زیادەرۆییەک دەکەن.

 

لە دیوانی قائیمقامیەت ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەرێوەبەری ناحیەکانی بازیان، بەکرەجۆ، تانجەرۆ و لیژنەی یاسایی قائیمقامیەتی سلێمانی کۆبوەوەو رێکارەکانی چارەسەرکردنی کێشەی زیادەرۆیی لە سنوری قائیمقامیەتی سلێمانی گفتووگۆی لە بارەوەکرا.

 

لە کۆبونەوەکەدا جەختکراوەتەوە: چاوپۆشی لە ھیچ کەس و لایەنێک ناکرێت و یاسایی زیادەڕۆی وەک خۆی بەسەر ھەمواندا جێ بەجێ دەکەن.

 

بەپێی هەمواری یاسای ژمارە سێی ساڵی 2019 پەرلەمانی کوردستان کەتایبەتە بە مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەی زیادەڕۆیی ئەو خانووەنیشتەجێبوانەی بەر لە 31-12-،2020، بەشێوەی زیادەڕۆیی دروست کراون بەبڕێک پارە تاپۆدەکرێن و دەکرێن بە ناویانەوە و ئەو خانوانەش دەکەونە سنوری خزمەتگوزاری بە پارچەیەک زەوی قەرەبوو دەکرێنەوەو ئەو خانوانەش دوای ئەو رێکەوتە دروست کرابێت ئەو رێنمایانە نایانگرێتەوە و بەپێی یاساکەش ھەر خانوویەک لە دوای ئەو رێکەوتە دروست کرابێت نایاساییە و قەرەبووش نایانگرێتەوە.

1718 جار خوێندراوەتەوە