کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان وادەى راگەیاندنى ئەنجامى
کۆتایى هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەى عێراق و ژمارەى
ئەو تانانە ئاشکرا دەکات کە لە ئەنجامە بەراییەکانى ئەو هەڵبژاردنە دراون.
عیماد جەمیل، ئەندامى تیمى راگەیاندنى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى
هەلبژاردنەکان رایگەیاند، ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ تانەدان لە ئەنجامى هەڵبژاردنە
پەرلەمانیەکەى عێراق، تائێستاش (1300) تانە لەسەر ئەنجامە بەراییەکان ئاراستەى
کۆمسییۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان کراوە.
راشیگەیاند، دواى یەکلایى کردنەوەى سەرجەم تانەکان کە دەکاتە (17) رۆژى
دیکە ئەنجامى کۆتایى هەڵبژاردنەکان رادەگەیەنرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە لە رۆژى سێ شەممەى رابردوەوە دەرگاى تانەدان لە ئەنجامى
هەڵبژاردنەکان کراوەتەوە.
323 جار خوێندراوەتەوە