سبەینێ لە ناوچەکانى هەرێم باران دەبارێت

KNN : Kurdish News Network
03:11 - 18/10/2021
کوردستان
+
-

کەشناسى عێراق پێشبینى دەکات سبەینێ سێشەمە لە چەند ناوچەیەکى هەرێمى کوردستان باران ببارێت و لەگەڵیدا خێرایى با زیاد بکات.

دەستەى کەشناسى عێراق رایگەیاند: سبەینێ لەناوچەکانى هەرێمى کوردستان ئاسمان هەور دەبێت و ئەگەرى باران بارین هەیە بەشێوەیەکى سنوردار.

پێشبینیش دەکات، رۆژانى چوارشەمە و پێنجشەمە و هەینى پلەکانى گەرما بە جێگیرى بمێننەوە و ئاسمان ساماڵ بێت و خێراى با لەو ماوەیەشدا  (10-20) كیلۆمه‌تر دەبێت له‌كاتژمێرێكدا. ‌

2844 جار خوێندراوەتەوە