قایمقامیەتى قەزاى ناوەندى هەولێر وردەکارى دابەشکردنى غاز بەسەر ماڵاندا دەخاتەڕوو،
هاوکات هۆکارى کەمبونەوەى ئاشکرادەکات.
قایمقامیەتى قەزاى ناوەندى هەولێر بڵاویکردوە، دابەشكردنی غاز لە گەڕەکەکانی
هەولێر لەژێر سەرپەرشتی راستەوخۆی قایمقامیەتی ھەولێر دەبێت.
سەبارەت بۆ چۆنیەتى دابەشکردنیشى قایمقامیەتى قەزاى
ناوەندى هەولێر ئاشکرایکردوە، سەرجەم بریكارەكانی غاز لە گەراجی قایمقامییەتی هەولێر
كۆ دەکرێنەوە، هەریەكەیان پۆلیسێكی شارەوانی لەگەڵ دەبێت بۆ دابەشكردنی غاز تا قۆرخكاری
لە نرخ نەكرێت، بۆ هەر خێزانیك بوتڵێك غازی پێ دەدرێت، نرخى ھەر بوتڵێكی غاز بە هەشت
هەزار و( 500 ) دینارە.
سەبارەت بە هۆکارى سەرهەڵدانى کەمبونەوەى
غاز و بەرزبونەوەى نرخەکەى، قایمقامیەتى
هەولێر ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە، بەرزبوونەوەی نرخی غاز بەهۆی نۆژەنكردنەوەی بەشێك لە
كارەكانی كۆمپانیای ساوس كوردستان دەگەڕێتەوە، ئێستا پەرە بەكارەكانی دەدات و ڕێژەی
بەرهەمهێنانی غازی كەم كردووەتەوە، لە دوو هەفتەی داهاتووشدا كێشەی غاز چارەسەر
دەبێت.
703 جار خوێندراوەتەوە