فراکسیۆنى گۆڕان، داواکارى شۆفێرانى هێڵى پاسەکانى سلێمانى دەباتە پەرلەمان

KNN : Kurdish News Network
01:22 - 17/10/2021
کوردستان

فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان، لەسەر کێشەى هێڵى پاسەکانى سلێمانى یاداشتێک ئاراستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان دەکات و دەڵێت: دەبیت سوتەمەنى تەواویان پێبدرێت و کار ئاسانیان بۆ بکرێت.

لە یاداشتەکەى کە ئاراستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان کراوە فراکسیۆنى گۆران دەڵێت: داوا دەکەین ئەم یاداشتە ئاراستەى وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن بکرێت سەبارەت بە رێکخستنەوەى هێڵى پاسەکانى ناوشارى سلێمانى و هاوکاریکردنى خاوەن پاسەکان بە پێدانى بەنزین و سوتەمەنى.

هەروەک جەختیش لەوە کراوەتەوە، پێویستە ئەو پاسانەى بەکەڵکى ئیشکردن نایەن، بە قیستى مانگانە پاسى نوێیان بۆ دابین بکرێت.

لە یاداشتەکەى فراکسیۆنى گۆراندا باس لەوەشکراوە، تا گرفت بۆ هاتوچۆى هاوڵاتیان لەناو شار دروست نەبێت، پێویستە مەسەلە دابینکردنى سوتەمەنى کۆتایى بێت. سوتەمەنى تەواوەتیان بۆ دابین بکرێت.

149 جار خوێندراوەتەوە