موقتەدا سەدر، رایگەیاند، حکومەتی داهاتو قورسایی و هێز بۆ وڵات دەگێڕنەوە و سەرۆك وەزیرانی عێراقی داهاتو نە سەر بە رۆژئاوا و نە سەر بە رۆژهەڵات دەبێت.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، تویتێکی لەبارەی حکومەتی داهاتوی عێراقەوە بڵاو کردەوە و جەختیكردەوە کە دژی تیرۆر و ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل و داگیركەرن و ناشهێڵن ئاشتی كۆمەڵایەتی تێكبچێت.
سەدر، داواشی لە لایەنگرانی كرد دان بە خۆیاندا بگرن و بەرژەوەندی گشتی بەسەر تایبەتدا لەبەرچاوبگرن و دوپاتیشی کردەوە حکومەتی داهاتوی عێراق نە سەربە رۆژهەڵات و نە سەربە رۆژئاوا دەبێت و قورسایی و هێز بۆ وڵات دەگەڕێننەوە.
بەپێی ئەنجامی بەرایی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رەوتی سەدر، لە هەڵبژاردنی 10ی ئەم مانگە 73 کورسی بەدەستهێنا و دواتر بەپێی ئەنجامی بژاردنەوەی دەستی چەند وێستگەیەکی دەنگدان ژمارەی کورسییەکان بۆ 70 کورسی دابەزی.
837 جار خوێندراوەتەوە