کەشناسى هەرێم: لە چەند ناوچەیەک باران دەبارێت

KNN : Kurdish News Network
01:01 - 12/10/2021
کوردستان
+
-

کەشناسى هەرێمى کوردستان ئاشکرایدەکات کە سبەینێ چوارشەممە لە سنورى دوو پارێزگاى هەرێمى کوردستان ئەگەرى باران بارین هەیە.

 

بەپێى راپۆرتى پێشبینى دۆخى کەش و هەواى سبەینێنى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان کە بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى هەرێم بڵاویکردوەتەوە، سبەینێ لە ناوچە شاخاوییەکانى سنورى هەردوو پارێزگاى هەولێر و دهۆک ئەگەرى بارینى نمە باران و هەورە بروسکە هەیە.

 

سەبارەت بە پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم رایگەیاندوە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێک جار دەگۆڕیت بۆ هەورى تەواو.

 

بەپێى ئەو راپۆرتەى بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، پلەکانى گەرماى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان لە نێوان (2-3) پلە دادەبەزێت.

5166 جار خوێندراوەتەوە