ئەمڕۆ سێ شەممە (12ی ئۆکتۆبەر-ی 2021) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە
بازاڕەکانی جیهاندا بە (83) دۆلار و (97) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە
(80) دۆلار و (78) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
هەرچەندە لە ساڵی رابردودا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی
کۆرۆنا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەڵام هەنگاوەکان بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسەکە
و بەرهەمهێنانی ڤاکسین؛ نرخی نەوتی بەرزکردەوە.
682 جار خوێندراوەتەوە