وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێت کە سبەینێ پێدانى
کارەباى نیشتیمانى کەمدەبێتەوە و هۆکارەکەشى ئاشکرادەکات.
راگەیەنراوێکدا وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێم لە رایگەیاندوە، لە كاتژمێر
پێنجى ی بەرەبەیانی ( 12/10/2021) كۆمپانیای
دانە غاز لەكێڵگەی كۆرمۆڵی غازی هەڵدەستێت بە جێبەجێ كردنی پرۆژەیەكی چاكسازیی، بەمەش
بۆ ماوەی (24) كاتژمێربڕی هەناردەی غازی سروشتی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا
كەم دەبێتەوە و كاریگەریی دەبێت لەسەر كەمبونەوەی كاتەكانی بوونی كارەبا.
وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێم ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە، لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەگەڵ كۆمپانیای
دانەغاز بەرنامەیەكیان داناوە بۆ ئەوەی پرۆژەكە بەسەركەوتوویی لە ماوەیەكی دیاریكراودا
جێبەجێ بكرێت و كەمترین كاریگەریی لەسەر ماوەكانی كارەبا هەبێت.
2924 جار خوێندراوەتەوە