کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ژمارەى ئەو سکاڵایانە ئاشکرا
دەکات کە لە دەنگدانى گشتى و تایبەتدا تۆمارکراون.
جومانە غەلاى، وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان لە لێدوانێکى
رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ژمارەى ئەو سکاڵایانە کە لە دەنگدانى تایبەت و دەنگدانى
گشتیدا ئاراستەى کۆمسیۆن کراون، گەیشتوەتە (74) سکاڵا.
رونشیکردەوە، ئەنجومەنى کۆمسیاران رێوشوێنى یاسایى پێویست دەگرێتەبەر ئەگەربێتو
سکاڵاکان لەسەر کارمەندەکانى کۆمسیۆن بێت، بەڵام ئەگەر سکاڵالێکراو کارمەندى حکومى
بێت داوا لە وەزارەتەکەى دەکرێت رێوشوێنى یاسایى پێویست لە بەرامبەرى بگرێتەبەر.
491 جار خوێندراوەتەوە