دەشتی سدیق محەمەد وتەبێژی تۆڕی
ھاوپەیمانییەکانی چاودێریکردنی ھەڵبژاردن، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا داتا و
ئامارەکانی تایبەت بە پێشێلکارییەکانی هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆی خستەڕوو رایگەیاند، لە
کۆی دوو هەزار و (240) چاودێر (137) چاودێر بەپێچەوانەی رێنماییەکان کاریان کردووە
و دورخراونەتەوە.
وتیشی، لەسەرتاسەری عێراق لە (369)
وێستگەی دەنگدان پێشێلکاری تۆمارکراوە و کەسی دەنگەر کەسێکی دیکە لەگەڵی چۆتە
ژورەوە.
بە وتەی دەشتی سدیق، تا کاتژمێر (5:00)ی
ئێوارە رێژەی دەنگدان لە سەرتاسەریی عێراق لە (32٪) تێپەڕ نەبووە.
1910 جار خوێندراوەتەوە