حکومەتى هەرێمى
کوردستان؛ بەهۆى بەڕێوەچونى پڕۆسەى هەڵبژاردن، رۆژى دو شەممەى کرد بە پشوى فەرمى.
فەرمانگەى میدیا و
زانیارى رایگەیاند: بەھۆی بەشداریکردنی
ژمارەیەکی زۆری هێزە ئەمنییەکان لە رۆژی دەنگدان بۆ پاراستنی ئارامی بنکەکانی دەنگدان
و مانەوەی ژمارەیەک لە فەرمانبەران لەسەر سندوقەکانی دەنگدان تا ئەو کاتەی دەنگەکان
جیا دەکرێنەوە و رۆشتنی دەنگدەرێکی زۆر بۆ دەرەوەی شارەکانیان بۆ دەنگدان، حکومەتی
ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا؛ رۆژی دووشەممە رێککەوتی (11)ـی ئۆکتۆبەر، لە پاڵ رۆژی یەکشەممە
(10)ـی ئۆکتۆبەر، بکاتە پشووی فەرمی.
9107 جار خوێندراوەتەوە