وەزارەتی
دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، بۆ ساڵی دارایی 2022 پێشوازی لە وەرگرتنی 125 هەزار
کۆچبەر دەکات.
ئەنتۆنی
بلنکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا جەختی لە پابەندی
ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ پێشوازی کردن لە وەرگرتنی 125 هەزار کۆچبەر بۆ
ساڵی دارایی 2022 دەکاتەوە.
بلینكن ئاماژەى
بەوەشکردوە، ئەمەریکا پێشەنگ دەبێت لە بەتەنگەوە چوونە مرۆییە نێودەوڵەتییەكان، لەناویشیاندا
سەرلەنوێ نیشتەجێكردنەوەی كۆچبەران.
باسی لەوەشکردوە
ویلایەتە یەكگرتووەكان هەوڵ بۆ بەهێزكردنی سەقامگیری لەو ناوچانە دەدات كە بەدەست
گرفتەوە دەناڵێنن و ڕونیشیكردەوە، لە ساڵی 2020دا ئەمریكا زیاتر لە 10ملیار و 500
ملیۆن دۆلاری وەك هاوكاریی مرۆیی پێشكەشكردووە، كە بەشێكی بۆ كۆچبەران بووە.
5357 جار خوێندراوەتەوە