بەغدا پارەى گەنمى ئەمساڵى جوتیاران رەوانەى هەرێمى کوردستان دەکات

KNN : Kurdish News Network
04:09 - 23/09/2021
ئابوری
+
-

لەچەند رۆژى داهاتوودا پارەى گەنمى ئەمساڵى جوتیاران دەگاتە هەرێمى کوردستان کە بڕەکەى زیاتر لە دووملیار و (500) ملیۆن دینارە.

 

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لەم ڕۆژانەدا بەشی چوارەم لە شایستە داراییەکانى جوتیاران بۆ ساڵی (2021) دەگاتە هەرێمی کوردستان.

 

بەپێى وتەى بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێم، پشکى جوتیارانى سنورى پارێزگاى سلێمانى یەک ملیار و(450) ملیۆن دینارە، پشکى جوتیارانى پارێزگاى هەولێریش (950) ملیۆن دینارە، پشکى پارێزگاى دهۆکیش (150) ملیۆن دینارە.

 

ئەوە لەکاتێکایە رۆژى چوارشەممە عەلا جبورى وەزیر بازرگانى عێراق رایگەیاند، بڕى (100) ملیار دیناریان تەرخانکردوە بۆ شایستە داراییەکانى جوتیاران، لە برى ئەو بڕە گەنمەى لە وەرزى بە بازاڕکردنى ساڵى (2021) لێیان وەرگیراوە.

793 جار خوێندراوەتەوە