کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئاشکراى دەکات نزیکەى
(300) میدیاکار رووماڵى پرۆسەى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق دەکەن زیاتر لە (44) هەزار چاودێرى ناوخۆیى و
نێودەوڵەتیش چاودێرى پرۆسەکە دەکەن.
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق لە راگەیەنراوى هەفتانەیدا
ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە، بەردەوامن لە دەرکردنى ناسنامە بۆ راگەیاندنکار و چاودێران، کە ژمارەکەیان بریتیە لە (164) میدیاکارى ناوخۆیى و (133) میدیاکارى
نێودەوڵەتى.
سەبارەت بە چاودێرانیش کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان
ئاشکرایکردوە، ناسنامە بۆ هەزار و (455) چاودێرى ناوخۆیى و (244) چاودێرى نێودەوڵەتى
دەرکراوە.
بەپێى راگەیەنراوەکەى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، ژمارەى بریکارى
قەوارە سیاسیەکان کە تائێستا ناسنامەیان بۆ دەرکراوە، گەیشتوەتە (42) هەزار و (817)
بریکار.
324 جار خوێندراوەتەوە