بەپێى بڕیارێکى بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردە سلێمانى تەواوى وانەبێژانى
ساڵى رابردوو دادەنرێنەوە، لەبارەى دانانى وانەبێژى دیکەش پێشنیارێک ئاراستەى بەرێوەبەرایەتى
پەروەردەى قەزاکان دەکات.
لە نوسراوێکدا کە ئاراستەى پەروەردەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى کردوە، بەڕێوەبەرایەتى
گشتى پەروەردەى سلێمانى داواى کردوە وانەبێژانى ساڵى رابردوو کە فەرمانى کارگێرییان
هەیە لە قوتابخانە وباخچەکان بەپێى پێویست دابنرێنەوە، هەر وانەبێژێکیش کە لە
ناوەندى خوێندنەکەى ساڵى رابردوو پێویستیان پێى نەبوو، لە ناوەندى خوێندنێکى دیکە ل
ەسنورى پەروەردەکەى خۆى سودى لێ وەردەگیرێت.
لەخاڵێکى دیکەى ئەو نوسراوەداهاتوە، لەحاڵەتى پێویستى زیاتر بە وانەبێژ،
پێویستە سوود لە لیستى یەدەگەکانى وانەبێژانى دانەمەزراو وەربگیرێت، ئەگەر هەر
پسپۆڕیەکیش لە یەدەگەکاندا نەبوو ئەوا پەروەردەى قەزا بەپێى پێویست فۆرم دابەش
دەکات.
820 جار خوێندراوەتەوە