وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە (24) کاتژمێری رابردودا، (3923)
توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراون، (5763) هەڵگری ڤایرۆسەکە چاکبونەتەوە و (52) کەسیش گیانیان
لەدەستداوە، بەڵام لەشەش پارێزگاى عێراق هیچ حالەتێکى گیان لە دەستدان تۆمار
نەکراوە
راگەیەنراوی رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق تایبەت بە کۆرۆنا:
توشبو (3923)
گیانلەدەستدان (52)
چاکبونەوە (5763)
ئاماری گشتی کۆرۆنا لە عێراق:
توشبو (1967187)
چاکبونەوە (1846158) بە رێژەی (93.8%)
گیانلەدەستدان (21683)
360 جار خوێندراوەتەوە