کۆمپانیاى فایزەر داوا
دەکات رێگەى پێبدرێت بۆ پێدانى ڤاکسین بە منداڵانى تەمەن (5 بۆ 6) ساڵان.
یەکێک لە بەرپرسانى
کۆمپانیاى فایزەرى بوارى دەرمان لە ئەمەریکا بە میدیاکانى راگەیاندووە، لە مانگى
(11)ى ئەمساڵدا بە فەرمى داواکارى پێشکەش بە دەزگاى دەرمانسازى و خۆراکى ئەمەریکا
دەکەن بۆ وەرگرتنى رەزامەندى لەسەر پێدانى مۆڵەت بۆ پێدانى ڤاکسین بە منداڵانى تەمەن
(5 بۆ 6) ساڵان.
پێشتر کۆمپانیاى
فایزەر رایگەیاندبوو کە داواکارى پێدانى ڤاکسین بۆ منداڵانى خوار (11) ساڵ پێشکەشى
دەزگاى دەرمانسازى و خۆراکى ئەمەریکا کردبووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
ڤاکسینى کۆمپانیاى فایزەر لەلایەن ئاژانسى دەرمانسازى ئەوروپاوە پەسەندکراوە بۆ
پێدانى ڤاکسین بۆ هەرزەکاران لەسەروى تەمەنى (12) ساڵى.
427 جار خوێندراوەتەوە