وتەبێژى حکومەتى هەرێم لە بارەى نرخى بەنزین رونکردنەوە دەدات

KNN : Kurdish News Network
05:37 - 15/09/2021
کوردستان

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکراى دەکات ئەو بڕە بەنزینەکەى حکومەتى عێراق دەینێرێت نابێتەهۆى دابەزینى نرخى بەنزین لەبازاڕەکاندا.

جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو بەنزینەى کە حکومەتى عێراق دەینێرێت بڕەکەى یەک ملیۆن و (80) هەزار لیترە بۆ هەر رۆژێک و لیترى بە (650) دینار پێمان دەدات، بۆ هەر لیترێکیش (40) دینارى دەچێتە سەر کە (20) دیناریان بۆ خاوەنى بەنزینخانەکەیە و (20) دیناریش بۆ کرێى گواستنەوەیە.

راشیگەیاند، هاتنى ئەو بڕە بەنزینە ناتوانێت کۆنترۆڵى نرخى بەنزین بکات لە بازاڕەکاندا، چونکە هەرێمى کوردستان رۆژانە پێویستى بە شەش ملیۆن لیتر بەنزین هەیە.

ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، لەسەر ئاستى پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لیژنە پێکدەهێنرێت بۆ بەدواداچوانى نرخ و کوالیتى بەنزین .

1809 جار خوێندراوەتەوە