پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى راگەیاند کە پێشتر بە زەبرى چەک
پارەیان لە چەند هاوڵاتیەک سەندوە و پۆلیسێکیشیان بریندار کردوە.
پۆلیسى سلێمانى لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڕه‌كی
سه‌رچناری شاری سلێمانی دوو تۆمه‌تبار ڕێگرییان له‌هاوڵاتییه‌ك کردوە و له‌ژێر زه‌بری چه‌كدا بڕێك پاره‌یان لێ
سەندوە دواتر به‌چه‌ك برینداریان کرد، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن گەیشتنە
شوێنی ڕووداوه‌كه به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنیان، به‌ڵام تۆمه‌تباره‌كان ته‌قه
له‌مه‌فره‌زه‌كه‌ی پۆلیس کرد و پۆلیسێكیان بریندار کرد.
بەپێى راگەیەنراوەکەى پۆلیسى سلێمانى، دواى ئەو رووداوە بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار
لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونی وردی ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تبارەکە
دەستگیربکرێن و ده‌ستیش به‌سه‌ر ده‌مانچەیەکدا گیرا كه به‌تۆمه‌تباره‌كان بووه.
پۆلیسى سلێمانى ئاشکراشیکردوە، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا تۆمه‌تباره‌كان دانیان
به‌تاوانه‌كه‌یاندا نا، هه‌روه‌ها دانیان به‌وه‌دا نا كه پێشتریش ڕێگرییان له هاوڵاتیەک كردوه و به‌زه‌بری چه‌ك بڕێك پاره و مۆبایله‌كه‌یان
لێ سه‌ندووه، هاوڵاتیەکى دیکەشیان به‌چه‌قۆ بریندار كردووه.
720 جار خوێندراوەتەوە