سلێمانى؛ ژنێک دەستگیرکرا کە شێوازێکى نامۆى بۆ دزی کردن بەکارهێناوە

KNN : Kurdish News Network
09:42 - 14/09/2021
کوردستان
+
-

پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى ژنێکى بە تۆمەتى دزینى بڕێک ئاڵتون راگەیاند، کە بۆ ئەنجامدانى دزى شێوازێکى نامۆى بەکارهێناوە.

بەپێى راگەیەنراوێکى پۆلیسى سلێمانى پاش تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەلایەن ھاوڵاتییەکەوە کە لەماڵەکەی خۆیدا بێھۆشکراوە و دواتر ئاڵتونەکانی دزراوە، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچونەکانیان دەستپێکردو پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبارێک بەناوی (ج، خ، ت) لەدایکبووی (1970) دەستگیر بکەن

 

بەپێى راگەیەنراوەکەى پۆلیسى سلێمانى، تۆمەتبارەکە لەبەردەم دادوەردا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە کە چەند جارێک و لەچەند ماڵێکدا ئاڵتونی دزیبوو.

پۆلیسى سلێمانى شێوازى چۆنیەتى دزیکردنى ئەو تۆمەتبارەى ئاشکرا کردوە، لەوبارەیەوە لە راگەیەنراوەکەدا هاتوە، ئەو تۆمەتبارە بەناوی یارمەتیدان و ھاوکارییەوە خۆی لەو ئافرەتانە نزیککردۆتەوە کە بەتەنھا ژیاون، دواتر خاوەن ماڵەکەی بێھۆشکردوە و ئاڵتونەکانیانی دزیوە.

پۆلیسى سلێمانى ئاشکراى کردوە، تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (443) ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.

7501 جار خوێندراوەتەوە