لیژنەی باڵای هاوپەیمانی کوردستان کۆبووەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد

KNN : Kurdish News Network
09:31 - 13/09/2021
کوردستان
+
-

لیژنەی باڵای هاوپەیمانی کوردستان کۆبووەو و هەڵسەنگاندن بۆ شێوازی بەڕێوەچونی بانگەشەی هەڵبژاردنی هاوپەیمانییەتییەکە و چەند پرسێکی دیکە کرا.

 

 
ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی باڵای هاوپەیمانی کوردستان بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی سەرۆکی هاوپەیمانیەکە و د. دەرباز محەمەد رێگەپێدراوی هاوپەیمانی کوردستان کۆبوەو و تێیدا هەڵسەنگاندن کرا بۆ شێوازی بەرێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردنی هاوپەیمانی کوردستان لەچەند رۆژی رابردوودا و بە‌رز نرخێندرا.

 

 

لە کۆبونەوەکەدا جەختکرایەوە، دەبێت ئۆرگانەکان پابەندبن بە ڕێنماییە یاساییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و بە ئارامی پەیامی هاوپەیمانی کوردستان بگەیەنن بە هاوڵاتیان.

 

 

هاوکات، بڕیاردرا سبەی چوارشەممە (14ی ئەیلول) کەرنەڤاڵێک بۆ ناساندنی کاندیدانی هاوپەیمانییەکە بە ئامادەبونی دەنگدەران و هاوڵاتیان لە دەڤەری راپەڕین ئەنجامبدرێت.

512 جار خوێندراوەتەوە