"ڤیزا لە نێوان عێراق و ئێراندا لادەبرێت"

KNN : Kurdish News Network
02:40 - 12/09/2021
عێراق
+
-

ڤیزا لە نێوان عێراق و ئێراندا لادەبرێت، هەر دوو وڵاتیش تاوتوێى دامەزراندنى هێڵێکى شەمەندەفەر دەکەن کە پێکەوەیان ببەستێت .

دواى کۆتایى هاتنى کۆبونەوەکەى لەگەڵ مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق،  ئیبراهیم رەئیسى سەرۆک کۆمارى ئێران رایگەیاند، لە کۆبونەوەکەدا چەند بڕیارێکماندا، کە یەکێکیان بریتیە لە لابردنى ڤیزا لە نێوان ئێران و عێراقدا.

راشیگەیاند، دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق پتەوتر بکەین.

لاى خۆشیەوە مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عیراق رایگەیاند، سوپاسى ئەو لایەنانە دەکەین کە لە شەڕى روبەڕوبونەوى تێرۆردا  پشتیوانى عێراقیان کرد، ئێرانیش لە سەرەتاى شەڕکەوە پشتیوانمان بوو.

ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد ،لەگەڵ سەرۆک کۆمارى ئێران گفتوگۆیان لەبارەى پێکەوەبەستى عێراق و ئێران بەهێڵى ئاسن کردوە، هەروەها تاوتوێى چەند دۆسیەکى ئابوریشیان کردوە.

1702 جار خوێندراوەتەوە