سودێكی قەڵەوی ئاشکرادەکرێت

KNN : Kurdish News Network
10:16 - 09/09/2021
تەندروستی

ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ سودێكی قەڵەوی و ورگی گەورە ئاشكرا دەكات و بەهیوای ڕزگاربوون لە چەند نەخۆشییەكی مەترسیداری دادەنێت.

 

 توێژینەوەكە لەلایەن زاناكانی زانكۆی گۆتەنبەرگ لە سوید لەسەر دوو هەزار 196 كەس ئەنجامدراوە، دەركەوتووە ئەوانەی كەمەر و ورگیان گەورەیە، ئەگەری مردنیان بە نەخۆشی هەوكردنی بەكتریای كەمترە.

 

بەپێی توێژینەوەكە 26%  ئەو نەخۆشانەی هەوكردنێكی زۆری بەكتریاییان هەیە، كێشیان ئاسایی بووە، بەڵام لەماوەی ساڵێكدا بەهۆی نەخۆشییەكەوە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام بەشێكی دیكەیان كە ڕێژەیان 17% بووە كێشیان زۆر بووە، ئەگەری مردنیان كەمتربووە.

 

ئیسا ئەلیسۆ سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە بە ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ڕاگەیاندووە" لە زۆرینەی نەخۆشییەكاندا قەڵەوی و كێشی زۆری لەش مەترسییە، بەتایبەت بۆ شێرپەنجە و نەخۆشییەكانی دڵ و خوێن، هەروەها بۆ توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا مەترسییەكان لەسەر كەسەكە زیاترە، بەڵام بۆ هەوكردنی بەكتریایی حاڵەتەكە جیاوازە.

 

دكتۆر گۆنار جاكبۆسۆن یەكێك لە بەشداربووانی توێژینەوەكە دەڵێت "پێویستمان بە ئەنجامدانی توێژینەوەی زیاترە، بۆ ئەوەی بزانین كێشی زۆری لەش چۆن دژی ئەو نەخۆشییە دەوەستێتەوە، ئایا دەكرێت لەو ڕێگەیەوە چارەسەر بدۆزینەوە؟".

3776 جار خوێندراوەتەوە