هێڵەکانى ئینتەرنێت لە هەرێمى کوردستان رادەگیرێن

KNN : Kurdish News Network
10:40 - 05/09/2021
کوردستان
+
-

لە سبەینێوە تا (15)ى ئەیلول، هیڵەکانى ئینتەرنێت رۆژانە بۆ ماوەى چوار کاتژمێر رادەگیرێن، ئەوەش بەهۆى ئەنجامدانى تاقیکردنەوە نیشتمانییەکانى خولى دووەمى پۆلى (12)ى ئامادەیى.

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن رایگەیاندنى هەرێم رایگەیاند: لە رۆژی دووشەممەوە (6)ی ئەیلول تا (15)ی ئەیلول، بەهۆی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی نیشتمانی خوولی دووەمی پۆلی (12)ی ئامادەیی، رۆژانە لە کاتژمێر (06:30)ی بەیانی تا(10:30) بەیانی سەرجەم هێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێن.

راگرتنى هێڵەکانى ئینتەرنێت، بە ئامانجى رێگریکردنە لە شێواز و دیاردەکانى قۆپیکردنە لە تاقیکردنەوەکان.

13155 جار خوێندراوەتەوە