کۆمیسیۆن ناوى ئەو کەسانەى ئاشکراکرد کە وەک کارمەندى رۆژى دەنگدان وەرگیراون

KNN : Kurdish News Network
01:23 - 29/08/2021
کوردستان

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان، ناوى ئەو کەسانەى ئاشکراکرد کە وەک کارمەندى رۆژى دەنگدان وەرگیراون.

زیاتر لە (800) هەزار کەس، فۆڕمى بەشداریکردنیان پڕکردۆتەوە و لەو ژمارەیە کۆمیسیۆن بەرێگاى تیروپشک (308) هەزار و (297) کەس وەک کارمەندى رۆژى دەنگدان هەڵدەبژێرێت، کە بڕیارە لە (10)ى ئۆکتۆبەرى ئەمساڵ بەڕێوەبچێت .

 

لاى خۆیەوە، جومانە غەلاى وتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق وتى: ئەو کەسانەی دامەزراون بە ئامانجی راهێنان خولێکیان بۆ دەکرێتەوە کە لە (1 بۆ 15)ى مانگى داهاتوو بەردەوامدەبێت. راهێنانەکانیش لەسەر ئامێری دەنگدان و پرۆسەی جێبەجێکردنی هەڵبژاردن بەڕێوە دەچن.

 

لەکاتى نەکردنەوەى لینکەکەن دواتر دوبارەى بکەرەوە، چونکە بەهۆى بونى لۆد لەسەرى لە ئێستادا وەستاوە.

لەڕێگەى ئەم لینکەوە ناوى خۆت بدۆزەرەوە

 

لەکاتى نەکردنەوەى لینکەکە، بەشێوەى پیدى ئێف لە هەر پارێزگایەکیت لێرەوە ناوەکەت بدۆزەرەوە

سلێمانى:کلیک لێرە بکە

هەولێر: کلیک لێرە بکە

دهۆک:کلیک لێرە بکە

کەرکوک:کلیک لێرە بکە

 

 

11624 جار خوێندراوەتەوە