توانای وەچە خستنەوەی پیاوان لە مەترسیدایە، لەبەر ئەم هۆكارە

KNN : Kurdish News Network
09:35 - 27/08/2021
تەندروستی
+
-


ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ داوا لە پیاوان دەكات، پەلە بكەن لە خستنەوەی وەچە و دروستكردنی منداڵ، چونكە لەگەڵ هەڵكشانی تەمەندا ئەو توانایەیان كەمدەبێتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی دەگەنە تەمەنی (50) ساڵی.

پسپۆڕەكان بەتایبەت باسیان لەو كەسانە كردووە كە گرفتی منداڵ بوونیان هەیە، بەجۆرێك هەوڵ بدەن لە زوترین كاتدا چارەسەر وەربگرن، چونكە ئەگەری دووگیان بونی هاوسەرەكانیان دوای وەرگرتنی چارەسەر، لەگەڵ هەڵكشانی تەمەندا كەمدەبێتەوە، بەتایبەت ئەگەر كەسەكە (50 ) ساڵی تەمەنی تێپەڕاندبێت.

توێژینەوەكە لە لەندەن لەسەر زیاتر لە چوار هەزار پیاو ئەنجامدراوە، كە لە ناوەندی تەندروستی منداڵ خستنەوە و جینات چارەسەریان وەرگرتووە، چونكە گرفتی منداڵ بوونیان هەبووە.

ئەنجامی پشكنینەكان دەریانخستووە، ئەو پیاوانەی تەمەنیان سەرو( 50 ) ساڵ بووە، ئەگەر سەركەوتنی چارەسەرەكەیان و توانای منداڵ خستنەوەیان( %33) كەمتربووە، بەراورد بەوانە تەمەنیان كەمتر بووە.

پسپۆڕەكان باسیان لەوەشكردووە، ئەگەری سەركەوتنی منداڵبوون لای ژنان بەپێی تەمەن كاریگەری نەبووە و نەگۆڕاوە، بێ گومان بەو مەرجەی ژنەكە نەچوبێتە تەمەنی نەمانی سوڕی مانگانەوە.

هەر بەپێی توێژینەوەكە تا تەمەنی باوك ڕوو لە هەڵكشان بێت، ئەگەری دروستبونی گرفتی تەندروستی بۆ منداڵەكە لەو كاتەدا كە لە سكی دایكیدایە زیاتر دەبێت.

2302 جار خوێندراوەتەوە