ئەمڕۆ سێ شەممە (3ی ئابى 2021) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی
جیهاندا بە (72) دۆلار و (89) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (71) دۆلار و (23) سەنت مامەڵەی
پێوەکراوە.
بە بەراورد بە
رۆژى دووشەممە نرخى نەوتى خاوى برێنت نزیکەى دوو دۆلار و نەوتى خاوى ئەمەریکیش بە
زیاتر لە دوو دۆلار دابەزیون.
هەرچەندە لە ساڵی رابردودا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نرخی نەوت بەشێوەیەکی
بەرچاو دابەزی، بەڵام هەنگاوەکان بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسەکە و بەرهەمهێنانی ڤاکسین
نرخی نەوتی بەرزکردەوە، دواتریش بەهۆی کۆبونەوەی رۆژی (18)ی تەموزی وڵاتانی ئۆپیک
پڵەس کە رێککەوتن لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەی نەوت، جارێکی دیکە نرخی نەوت
روی لە دابەزین کردەوە.
1083 جار خوێندراوەتەوە