وێنە؛ کۆبونەوەی لیژنەی باڵای هاوپەیمانی کوردستان بەڕێوەچوو

KNN : Kurdish News Network
12:54 - 31/07/2021
کوردستان
+
-

لیژنەی باڵای هاوپەیمانی کوردستان لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوە، رێگەپێدراوی گشتی هاوپەیمانیەتییەکە دەڵێت: هاوپەیمانی کوردستان دەرفەتێکی باشە بۆ یەکڕیزی کورد لە بەغداد، سەرۆکی هاوپەیمانییتیەکەش دەڵێت: هەمو هێز و رێکخستن و جەماوەرى خۆمان دەخەینەگەڕ لەپێناو سەرخستنى هاوپەیمانێتیەکەمان تا باشترین خزمەت بکەین، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕانیش جەختدەکاتەوە، بەرەو هەڵمەتێکی کاریگەر و چڕ هەنگاو دەنێن.

 

دلێر عەبدولخالق وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان بە (KNN)ی رایگەیاند، ئەمڕۆ دووەم کۆبونەوەی لیژنەی باڵای هاوپەیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕن لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

 

وتیشی، کۆبونەوەکە بۆ کاراکردنی میکانیزمەکانی ئامادەکاری هەڵبژاردنی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بوو،کە تێیدا میکانزیمی کارکردنی لیژنەکانیان رێکخست.

 

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان جەختیشدەکاتەو، بەرەو هەڵمەتێکی کاریگەر و چڕ هەنگاو دەنێن.

 

هاوکات د. دەرباز محەمەد رێگەپێدراوی گشتی هاوپەیمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بنەمای پێکهێنانی هاوپەیمانییەکە گەڕانەوەی هیوا و ئومێدە بۆ بەهێزکردنی پێگەی و یەکڕیزی کورد لە بەغدا.

 

لاى خۆیەوە، قوباد تاڵەبانى سەرۆکى هاوپەیمانى کوردستان، رایگەیاند: لە کۆبونەوەکەدا باسى میکانیزمى چۆنیەتى کارکردنى هاوپەیمانیتیەکەمان کرد و ئەرکەکانمان دابەشکرد بەسەر لیژنە هاوبەشەکاندا، هەمو هێز و رێکخستن و جەماوەرى خۆمان دەخەینەگەڕ لەپێناو سەرخستنى هاوپەیمانێتیەکەمان تا باشترین خزمەت بکەین.


وتیشى: دەمانەوێت ئارامى و سەقامگیرى بگەڕێنینەوە و پێکەوە بە بەهێزى لەژێر یەک چەتردا بەرگرى لە مافە رەواکانى خەڵکى کوردستان بکەین.

 

فۆتۆ/ بڕیار نامیق

 

866 جار خوێندراوەتەوە