ژوورى ئۆپەراسیۆنەکانى پارێزگاى هەولێر لەبارەى دانانى پرسە و دروست کردنى
قەرەباڵغى لە نەخۆشخانەکانى تایبەت بە کۆرۆنا هۆشدارى دەداتە هاوڵاتیان وهەرەشەى
سزادانى ئەو کەسانەش دەکات کە سەرپێچى دەکەن.
ژورى ئۆپەراسیۆنەکانى هەولێر رایگەیاندوە، به‌شێك له‌هاوڵاتييان پابه‌ندنين بە بڕیارى قەدەغەکردنى
دانانى پرسە، بۆیە هۆشدارى دەدەینە هاوڵاتیان پابەندى ئەو بڕیارە بن و هه‌ر هاوڵاتييه‌ك
پرسه لە (کۆڵان - هۆڵ - ماڵ - ژێرخێوەت - باخچە و هەرشوێنێکی تر) دابنێت، له‌لايه‌ن
هێزه‌كانى پۆليس ده‌ست به‌جێ پرسه‌كه‌ى داده‌خرێت و به‌پێبژاردن سزا ده‌درێت.
لەبەشێکى دیکەى راگەیەنراوەکەى ژوورى ئۆپەراسیۆنەکانى پارێزگاى هەولێردا
هاتوە، سه‌ردانى تووشبوانى كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كان و مانه‌وه و دروستكردنى قه‌ره‌باڵغى
له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك قه‌ده‌غه‌يه و هه‌ركه‌س و لايه‌نێك
پابه‌ند نه‌بێت ڕێكارى ياسايى له‌به‌رمبه‌ردا ده‌گيرێته‌به‌ر.
جەختیشکراوەتەوە لەوەى، سەرجەم هێزەکانی
ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، پێشمەرگە، پۆلیسی هاتوچۆ ڕاسپێردراون ئاماده‌كاریی بۆ جێبەجێکردنی
ئه‌م بڕیارانه بكه‌ن، ئه‌و بڕيارانه‌ش سه‌رجه‌م قائیمقامیه‌ته‌كانى سنوورى پارێزگاى
هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه.
565 جار خوێندراوەتەوە